ئەم کاتەتان باش برایانم
چەند ڕۆژێکە خەریکی دروست کردنی سیستەمێک بووم بۆ هەر سێ وێبگری بەناوبانگی جیهان internet explorer , firefox , safari و لەئەنجامدا بەسەرکەتووی دروستم کرد و پرۆژەکەشم تووڵ بارێکە بۆ ئەو سێ پرۆگرامە
ئەم تووڵ بارە چەندین خزمەت گوزاری جوانی تیایە و وەکو لیستێک لەخوارەوە نووسیومە
١- facebook login
ئەم خزمەت گوزاریە هەڵئەسێت بە پەخش کردنی ئەو کارانەی کە لەسەر وێبگرەکەت ئەیکەیت بۆناو پەڕەی facebook ەکەت و ئەم کارە لەکاتێکدا ئەیکات کاتێک خۆت بتەوێت
٢- South africa 2010
ئەم خزمەت گوزاریە هەموو ئەنجامەکانی یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٠ ت بۆ کۆ ئەکاتەوە و لە هەمان کاتیشدا کاتی یاریەکانی ئەو مونتەخەبەت بۆ دیاری ئەکات کە خۆت حەزت لێیەتی
٣- Kurd IT live stream
ئەم خزمەت گوزاری پەخشی ڕاستەوخۆی کورد ئایتیت بۆ ئەخاتە ڕوو لەگەڵ چاتەکەشمان
٤- Test your internet speed
ئەم خزمەت گوزاریە هەڵئەسێت بە پشکنینی هێڵی ئێنتەنێتەکەت واتا خێرای هێڵی ئێنتەرنێتەکەت
٥- Online scanner by Kaspersky
ئەم خزمەت گوزاریە هەڵئەسێت بە پشکنینی کۆمپیوتەرەکەت لە ڤایرۆس و مالوێر بە پرۆگرامی بەهێزی کاسپیر سکای
لەگەڵ چەندین خزمەت گوزاری تریش
و انشاللە لە داهاتوودا marketplace بۆ دروست ئەکەم و ئەم کردارە هەڵ ئەسێت بە زیادکردنی ئەو شتانەی کە خۆت ئەتەوێت زیادی بکەیت لە توول بارەکەتدا
و ئەم خزمەت گوزاریە سیستەی نوێبوونەوەی لەگەڵە و لەکاتی دەرچوونی هەر وشانێکی نوێدا لە ماڵپەڕی سەرەکی ئەم تووڵ بارە دەر ئەکەوێت
وشانی ئێستا
1.0 ە
وێنەی تووڵ باڕ
و مالپەڕیکی تایبەتم بۆ ئەم توول باڕە دروست کردوە
لینکی ماڵپەڕ
http://kurdit.org/toolbar
بەڵام ماڵپەڕەکەم بەزمانی ئینگلیزی دروست کردوە لەبەر ئەوەی جوانتر و ڕیکو پیک ترە
و انشاللە لە داهاتوودا چەندین خزمەت گوزاری جوانی تیادائەنەم و هەوڵ ئەدەم کە سیستەمی spell checker ی تیا دابنەم کە تەنها لە google toolbar دا بەکار هاتووە
هیوادارم کارەکەم بە دڵی هەمووتان بێت
لەگەڵ ڕیز و خۆشەویستی براتان کۆسار